AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٤ ١٩:١٨

ڕەئیسی لە رێوڕەسمی سوێندخواردن؛

بەهێزی ئێران هۆکارە بۆ ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە

بەهێزی ئێران هۆکارە بۆ ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە

سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێورەسمی سوێند خواردنی یاسایی لە مەجلیس وتی: بەهێزی و توانایی ئێران هۆکارە بۆ پاوەجێی ناوچەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێورەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە مەجلیسی ئێران بە ئامادە بوونی 115بەرپرسی فەرمی وڵاتانی جیهان بەڕێوەچوو.

سەرۆک کۆمار وتی: گەمارۆکان دژی میلەتی ئێران دەبێ هەڵوەشێنەوە و هەر گەڵاڵەی دیپلۆماتیکێک کە ئەم مەبەستە بپێکێ، پشتیوانی لێ دەکەین.
ناوبراو وتیشی: ئێمە لایەنگری ڕاستەقینەی مافی مرۆڤین و بێدەنگی لە بەرانبەر زوڵم و خەنایەت و دەستدرێژی مرۆڤە بێ تاوانەکان قبووڵ ناکەین. زوڵم و جەنایەت گەر لە ئەورووپا و ئەمریکا بێت یان ئەفریقا و یەمەن و سووریا بۆ ئێمە جیاوازی نییە و ئێمە لە پەنای مەزڵۆمان داین و لە ناوخۆشەوە خەڵک و لاوانی ئەم سنوورە داوامان لێ دەکەن لایەنگری هەژاران بین.
ئەو هەروەها روونی کردەوە: لە دەوڵەتی خەڵکیدا لایەنە سیاسییەکان، چینە ئایینی و هۆزییەکان واتای نییە و هەموو دەست لە ناو دەستی یەک لە ژێر ئاڵای ئێراندا هاوپەیمان دەبن.
رەییسی ڕایگەیاند: قەیرانە ناوچەییەکان دەبێ لە ڕێگای وتووێژ و بە پێێ دابین کردنی مافی میلەتەکان چارەسەر بکرێت. من دەستی دۆستایەتی و برایەتی بۆ هەموو وڵاتان بە تایبەت دراوسێێەکان درێژ دەکەمەوە.
ناوبراو داکۆکی کرد: بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ئاشتی خوازانەیە و ئەم وڵاتە چەکی ئەتۆمی حەرام دەزانێت و ئەم جۆرە چەکە هیچ پێگەیەکی لە ستراتژی بەرگری وڵات نییە.
ئەو هەروەها وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە گەمارۆکان دژی خەڵکی ئێران دەبێ هەڵوەشێنەوە و هەر گەڵاڵەی دیپلۆماتیکێک کە ئەم مەبەستە بپێکێ، پشتیوانی لێ دەکەین، وتیشی: ئێران وڵاتان و میلەتە دراوسێیەکان بە هاوڕێی خۆیان دەزانن و گرینگترین سیاسەتی دەرەکی خۆیان گەشەی پێوەند لە گەڵ وڵاتە دراوسێیەکانی خۆی دەزانێت.
سەرۆک کۆمار وتیشی: جیهان لە حاڵی گۆڕان دایە و دابین کردنی بەرژەوەندی میلەتەکان پێوەندی بە تێگەیشتن لە جیهانی نوێ و ثیوەندی ستراتیژیک و دەسەڵاتە تازە سەرهەڵداوەکان هەیە. دیپلۆماسی دەبێ پێوەندی میلەتەکانی ناوچە زۆرتر بکاتەوە و هاوبەشییەکانی ئەوان لە بواری ئابووری، فەرهەنگ، زانست و وەرزش پتەو بکاتەوە.

News ID 38542

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha